موچەی سەرۆکایەتییەکانی عێراق و پلە باڵاکان دیاری‌کرا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق موچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بۆ نیوه كه‌مده‌كاته‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئێستای به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق ئاشكرا ده‌بێت.
بەپێی بڕیاره‌كانی عه‌بادی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌رپرسانی باڵا، وه‌زیرانی حكومهتهكهیو ئه‌وانه‌ی به‌و پله‌یه خزمهتدهكهن، چوار ملیۆن دیناره، هاوكات بریكارو ڕاوێژكاری وه‌زیر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یان ده‌بێته دوو ملیۆن‌و (400) هه‌زار دینار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئه‌وانه‌ی به‌و پله‌یه خزمهتدهكهن، موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یان ده‌بێته یه‌ك ملیۆن‌و (500) هه‌زار دینار.
PM:03:59:09/09/2015