سەرجەم ماڵپەڕە سێكسییەكان دادەخرێن

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای قەدەغەكردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان پەسەند دەكات، بەمەش ئەو ماڵپەڕانە لەسەرجەم عێراقدا دادەخرێت.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پرۆژە یاساییەك پەسەند دەكرێت كە وەزارەتی گواستنەوە پایەند دەكات بە داخستنی سەرجەم ماڵپەڕە سێكسییەكان لە عێراقدا و بڕیارەكەش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان 190 ئەندامی ئەنجومەن دەنگیان بەو بڕیارەداوە و هیچ ئەندامێكیش ناڕەزایی دەرنەبڕیوە.

بەپێی ئەو ئامار و ڕاپرسیانەی بەشێویەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی ژمارەیەكی زۆر بینەری ماڵپەڕە سێكسییەكانی تێدایە و زۆرینەیشیان لە چینی گەنجانن.



PM:05:25:14/09/2015