یەكگرتوو داوای قەدەغەكردنی سایتە سێكسییەكان دەكات

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی پرۆژە یاسایەك بۆ قەدەغەكردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

لەمبارەیەوە د.شێركۆ جەودەت، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژە یاساكە بە ماڵپەڕی حیزبەكەی ڕاگەیاند:"ئێمە لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی چوارمانگ پێش ئێستا بۆ كۆنترۆڵكردن و بەكارهێنانی ئینتەرنیت یاسایەكمان ئامادەكردو پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانمان كردووە ".

پەرلەمانتارەكەی یەكگرتووی ئیسلامی وتیشی:"لەئێستادا ئێمە چاوەڕێی پرۆژە یاساكەی بەغداین بۆ قەدەغەكردنی سایتە سێكسیەكان بەركار بێ ، بۆئەوەی ئێمەش لەپەرلەمانی كوردستان ڕێكاری یاساییبونی بگرینە بەر بۆبەركاربوونی یاساكە".



PM:05:25:19/09/2015