گۆڕان پێیوایە نێچیرڤان بارزانی هەوڵی کودەتا دەدات

ئەندامی پەرلەمانی گۆڕان، عومەر عینایەت هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان بە کودەتا ناو دەبات.

عومه‌ر عینایه‌ت ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان  له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ شرۆڤه‌ی‌ هه‌واڵی‌ په‌یامدا رایگه‌یاند رێگه‌نه‌دانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بۆ چونی‌ وه‌زیره‌كان بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان  یاساشكێنیه،‌ چونكه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان متمانه‌ی‌ به‌كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م داوه‌, ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش بیه‌وێت په‌رله‌مان په‌كبخات ئه‌وا كوده‌تاییه‌ 

ناوبراو"‌ وتیشی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ پارتی‌ بۆ په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان له‌ ئێستا دا په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌هه‌یه‌ هه‌ژمونی‌ پارتی‌ به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه‌ كۆتایی‌ هاتووه"‌.



PM:09:15:01/10/2015