ئەمەریكا هاوكاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ روسیا رەتكردەوە

وەزیری بەرگریی ئەمەریكا دەڵێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا لەگەڵ روسیا دژی چەكدارانی داعش هاوكاری ناكات.

بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، ئەشتۆن كارتەر ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لەگەڵ هاوتا ئیتالییەكەی لەرۆما وتی: لەكاتێكدا كە روسیا باقی گروپە نەیارەكانی سوریا بۆردومان دەكات، هاوكاری لەگەڵ مۆسكۆ روونادات.

كارتەر جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە روسیا ئەو شوێنانە دەكاتە ئامانج كە هیچ پەیوەندییەكی بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە نیە.



PM:08:50:07/10/2015