كچێكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شاجوانی ڤەنزوێلا بۆ ساڵی 2015 هەڵدەبژێردرێت و ساڵی داهاتووش وەك نوێنەری ئەو وڵاتە بەشداری كێبڕكێی شاجوانی جیهان دەكات.
مریەم حەبەش كە كچێكی بەڕەگەز سورییە و خەڵكی پارێزگای تەرتوسی سوریایە، لە پێشبڕكێی هەڵیژاردنی شاجوانی ڤەنزوێلا، توانی لەنێوان 24 كاندیدی دیكەدا پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و ببێتە شاجوانی ئەو وڵاتە.
مریەم تەمەنی 19 ساڵە و بەرزی باڵای 180 سانتیمەترە و لەئێستادا خوێندكاری قۆناغی یەكەمی كۆڵیژی پزیشكی ددانە و ماوەی حەت ساڵە سوریای جێهێشتووە و لەو كاتەشەوە تەنها جارێك گەڕاوەتەوە وڵاتەكەی.
مریەم حەبەش لە تەمەنی 13 ساڵیشدا وەك شاجوانی قوتابخانەكەی هەڵبژێردراوەو دەتوانێت بە زمانەكانی عەرەبی و ئیسپانی و ئیتاڵی قسە دەكات.
باوكی ئەو كچە كە ناوی ئەنتۆنیۆس حەبەشە، خەڵكی یەكێك لە لادێكانی پارێزگای تەرتوسە و دایكیشی بەڕەگەز ئیتاڵییە.
پێشبڕكێی شاجوانی لە ڤەنزوێلا لە ساڵی 1952 بۆ یەكەمجار ئەنجامدراوە و لەو كاتەشەوە ئەمە بۆ یەمجارە كچێكی بە ڕەگەز عەرەب وەك شاجوان هەڵدەبژێردرێت.