ڤیدیۆ.. شەڕڤانان لە شەنگال 41 چەكداری داعشیان كوشت
بەپێی راگەیەنراوێكی یەكێنەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لە هێرشێكیاندا بۆ سەر چەكدارانی داعش 41 چەكداری داعش كوژراون‌و دەست بەسەر چەندین پارچە چەكدا گیراوە.
فه‌رمانداری گشتی یه‌به‌شه لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە "له ئاماده‌کاری بۆ ئەو ئۆپراسیونه، بانگه‌وازیمان هه‌م له پارتی و هه‌م له یه‌کینه‌ی ئێزیدیه‌کانی تر کرد، بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه هاوکار بین. هه‌روه‌ها داوامان له هێزه هاوپه‌یمانه‌کان کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێگه‌ی ئاسمانیی هاوکاریمان بکه‌ن. به‌ڵام هێچ کام له‌و هێزانه که داوای هاوکاریمان لێ کردن پشتیوانیان لێ نه‌کردین و هاوکاریان نه‌کردین".
ڕاگەیاندراوەکە دەڵێت " له ناوچه‌ی دۆڵی شیڵۆ که ٨ کم درێژایی هه‌یه ئۆپراسیونێک ده‌ستیپێکرد، له چالاکی رۆژی یه‌که‌م دا ٢ گرد له داعش پاک کرایه‌وه و له زۆربه‌ی ناوچه‌کان پێکدادان هاته ئاراوه، زۆر گه‌ڕه‌ک که‌وته ژێر کۆنترۆڵی یه‌کینه به‌رخودێره‌کانی دۆڵی شیلۆ. داعش ٤ رۆژ هێرشیان کرد، به‌ڵام به یه‌کێنه‌کانمان و پشتگیری ئاکتیڤی گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و یه‌ژا-ستار ئه‌و هێرشانه شکێنران و گورزی مه‌زن له داعش درا".
له ڕاگەیەندراوەکەی یه‌کینه‌کانی به‌رخودانی شه‌نگالدا هاتووه، "هێرشی داعش له ١١ی مانگ دا، له سێ قۆڵه‌وه پێک هات، به‌ڵام هه‌موویان شکێنران و ئاماره‌کانی ئه‌و پێکدادانه به‌م شێوه‌یه‌بوو: ٤١ چەکداری داعش کوژران، ١٤ چەکداری دیکە بریندار بوون. ئه‌و چەکدارانەی که کوژران جه‌نازه‌ی ٢٠یان که‌وته ده‌ست هێزه‌کانمان".
PM:01:59:14/10/2015