حاكم قادر: راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندنی پارتی‌و گۆڕان بەهۆی هەوڵەكانی یەكێتی بوو

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێتی خۆشحاڵە بەوەی كە شەڕی ڕاگەیاندنی پارتی و گۆڕان وەستاوە‌و ئەوەش بە ئەنجامی هەوڵی حیزبەكەی ناولێدەبات.

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی نزیك لەپارتی ڕاگەیاند: "یەكێتی خۆشحاڵە بەوەی كە شەڕی ڕاگەیاندنی پارتی و گۆڕان وەستاوە". ئاماژەشی بەوە كرد كە یەكێتی حزبێكی ئاشتیخوازە و ڕۆڵی كارایلە ئاساییبوونەوەی ناكۆكییەكانی پارتی و گۆڕاندا هەبووە.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، وەستانی هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندنی نێوان پارتی و گۆڕانی بە دەست پێكی بەرهەمی هەوڵەكانی حزبەكەی لە قەڵەم دا و ڕایگەیاند: "ناكرێت چیدی ئەو 2 لایەنە بیر لەوە بكەنەوە كە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە، هێرش بكەنە سەر یەكتری، چونكە بەو هەڵمەتە دژ بەیەكە، دڵی نەیارانی كورد و تیرۆریستانی داعش خۆش دەبێت".



PM:09:41:09/11/2015