تەرمی دوو كۆچبەری دیكە دەگاتەوە سلێمانی

بەوتەی بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق، تا ئێستا 75 كۆچبەری هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە‌و كۆتایی ئەم هەفتەیەش تەرمی دوو لەو كۆچبەرانە دەگەنەوە شاری سلێمانی.

ئامانج عەبدوڵا، بەرپرسی فیدراسیۆنی سەرتاسەری عێراق لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمساڵ زیاتر لە 27 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان كۆچیان كردوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا‌و لەو رێژەیەش 75 كەسیان گیانیان لەدەستداوە كە تەرمی 12 كەسیان گەڕێنراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا رۆژی هەینی داهاتوو تەرمی دوو لەو كۆچبەرانە دەگەڕێنرێنەوە شاری سلێمانی.



PM:02:12:11/11/2015