وێنە.. ئەو كچەی خۆی تەقاندەوە مادەی هۆشبەری بەكار دەهێنا

بەپێی دوایین زانیاریی لەسەر ئەو كچە مەغریبییەی لە پاریس خۆی تەقاندەوە، ناوبراو كەسێك بووە كە كەسایەتی پڕ كێشەی بووە‌و بڕوای بە دین نەبووە.

حوسنا بولحەسەن، تەمەن 26 ساڵ كە لە پاریس‌و لەكاتی هێرشی پۆلیس خۆی تەقاندەوە، بەوتەی براكەی لەماوەی ژیانیدا بۆ جارێكیش قورئانی نەكردوەتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی تایمز، لەزاری كەسە نزیكەكانی حوسنا، ئەو كچێكی توندوتیژ‌و توڕە بووە‌و هەمیشە شەرابی خواردەوتەوە‌و زۆربەی كاتەكانی خۆی لەگەڵ قاچخچیانی مادەی هۆشبەر بردوەتەسەر.

حوسنا سێ هەفتە پێش هێرشە تیرۆریستییەكەی پاریس ماڵی دایكی بەجێدەهێڵێت‌و لەگەڵ كوڕە خاڵەكەی (عەبدولحەمید ئەباعوود) كە پلانداڕێژەری هێرشە تیرۆریستیەكەی پاریس بووە هاوسەرگیری دەكات‌و لەگەڵی دەڕوات.

حوسنا رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەهێرشێكی پۆلیس بۆ سەر حەشارگەی تیرۆریستان لە باكوری پاریس خۆی تەقاندەوە.














PM:10:53:20/11/2015