چوار پەرلەمانتاری كورد مانیان لەخواردن گرت

چوار نوێنەری هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە چەندین ناوچەی باكوری كوردستان مانیان لەخواردن گرت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "جمهوریەت"ی توركی، هەریەك لە عەلی ئاڵتان، مەتهات سەنجەر، عەلی دۆرا‌و گوڵسەر یەلدریم، پەرلەمانتارانی توركیا لەحیزبی دیموكراتیكی گەلان هەدەپە بۆ كۆتایی هێنان بە قەدەغە بوونی هاتوچۆ لەشاری نوسیبین لە باكوری كوردستان مانیان لەخواردن گرت.

پارێزگاری ماردین فەرمان قەدەغەكردنی هاتوچۆی لە شاری نوسیبینی بۆ ماوە حەوت رۆژ راگەیاندوە‌و لەم ماوەیەدا ئاوو كارەبای شارەكە بڕدراوە‌و شەڕ لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە‌و هێزەكانی توركیا بەردەوامە.



PM:02:25:21/11/2015