وەزیری کۆچ و کۆچبەران: تیرۆر و بێکاری هۆکاری سەرەکی کۆچن
دکتۆر دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوای ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته بهر بۆ كهمكردنهوهی لێشاوی كۆچ بۆ دهرهوهی عێراق و ئاشکراشیکرد ژمارەی ئەو عێراقیانەی بەم دواییانە کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە ناگاتە لەسەدا یەکی ژمارەی دانیشتوان.
لە وتارێکدا کە لە کۆنگرەی مانگی سوری عێراق بۆ گەنجان کە عەبادیش ئامادەیی بوو، دکتۆر دەرباز رایگەیاند، لە ئێستادا بەداخەوەین بۆ کۆچی گەنجانمان بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام دەبێت دڵیشمان بەوە خۆشبێت کە ملیۆنان گەنجی وڵاتەکەمان بەشدارن لە بنیادنانەوەی وڵاتدا و لە سەنگەری بەرگریدان بەرامبەر بە تیرۆر".
سهبارهت به هۆكارهكانی ئاوارهبوونیش لە عێراقدا، كه لهئێستا زیاتر له سێ ملیۆن هاوڵاتی ئاوارهن، دهرباز محهمهد رایگهیاند: ئهو هاوڵاتییانه بههۆی تیرۆر و بێكاریهوه پارێزگاكانی خۆیان جێهێشتوه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێویسته لێكۆڵینهوهی زانستی به داتای ڕاستهوه ئاماده بكرێت سهبارهت بههۆكاری گهشهكردنی ئهو دیاردهیه و رێگاچارەی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی و لێکەوتەکانی لە داهاتوودا.
جەختیشیکردەوە پێویستە هەنگاوی کردەییش بنرێت کە لەسەر حکومەتەو وەک رەخساندنی هەلی کار بۆ چارەسەری بێکاری و هەوڵدان بۆ چارەسەری واقعی قەیرانی دارایی بۆ ئەوەی باری سەر شانی هاوڵاتیان کەم بکرێتەوە.
PM:02:12:29/11/2015