دوای بریاری ئەنجامدانی خولی کوردستان، چەند بریارێکی نوێ دەرکرا


لە میانەی کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ راکێشانی تیرۆپشکی وەرزی نوێی خولی کوردستان، یەکێتیییەکە چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا، هەر یانەیەکی بەشدار لە خولەکەدا دەتوانێت بە دوو یاریزانی پیشەگەر بەشداری بکات، هەر یاریزانێک سێ کارتی زەرد وەربگرێت یارییەک رادەگیرێت و لە کاتی ئەنجامدانی یارییەکان گۆڕینی چوار یاریزان پەیڕەو دەکرێت.

یەکێتیییەکە ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو چوار یانەیەی دەگەنە قۆناخی کۆتایی بەشێوەی خول و یاری چوون و هاتن رووبەڕووی یەکدەبنەوە و هەر یانەیەکی بەشدار لە خولەکەشدا دوو یاری ئامادەنەبوو سزایەکی گەورەی بەسەردا دەسەپێنرێت و راستەوخۆ بۆ پلە دووەکان دادەبەزێت.



speemedia



PM:06:09:01/12/2015