عەبادی فەرمانی بۆ ‌هێزە ئاسمانییەکان دەرکرد دژی هێزەکانی تورکیا ئامادەبن

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، حەیدەر عەبادی فەرمانی دەکرد بۆ هیزە ئاسمانییەکانی عێراق خۆیان ئامادە بکەن بۆ بەرگریکردن لە سەروەری عێراق .( ئاماژەیە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی تورکیا کە هاتوونەتە نزیک موسڵ).

لە بەیانێکی کورتدا کە بۆ میدیاکان نێردراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات عەبادی هێزە ئاسمانییەکانی عێراقی خستۆتە ئامادەباشی تەواوەوە بۆ داکۆکیکردن لەسەروەری عێراق.

دوێنێ عەبادی ماوەی ٤٨ کاتژمێری دانا بۆ تورکیا کە ئەو هێزەی هێناویەتە دەوری موسڵ بیکشێنێتەوە.



PM:06:53:07/12/2015