گرووپی ژیان کە گرووپێکە داکۆکی لە مافی ژنان دەکات لە کوردستان، لەسەر دیاردەی فرەژنی کە هەندێک میدیاکار بە نهێنی و ئاشکرا ئەنجامی دەدەن و ژنی دووەم دەهێنن هۆشداری دەدات.
لەو بەیانەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، گرووپی ژیان دەڵێن" فره‌ژنی یه‌كێکه له قێزه‌ونترین و دزیوترین دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتوه‌كان ، جێی شه‌رمه له كوردوستانیشدا به‌هۆی پاساوی ئاینی وكه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یره‌و كراوه ، له‌ساڵی 2008 له هه‌ریمی كوردوستان به یاسای ژماره 15 ی هه‌مواری یاسای باری كه‌سیه‌تی تا ئاستی قه‌ده‌غه‌كردن سنورداركرا و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
لە بڕگەیەکی تردا هاوتووە" له‌م ساته‌دا كه سه‌یری روداو ئه‌كه‌ین هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه یه‌كیك له بیژه‌ره دیاره‌كانی به‌ناوی "هیمن مه‌لازاده " سه‌ره‌رای هینانی ژنی دووه‌م بانگه‌شه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌كات و چه‌ند هاوه‌ڵ و هاورییه‌كیشی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی پشتگیری ئه‌كه‌ن".
دەقی بەیانەکە..
هۆشداریه‌ك له‌باره‌ی فره‌ژنی بۆ كه‌نالی ڕوداو!
فره‌ژنی یه‌كیكه له قێزه‌ونترین و دزیوترین دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتوه‌كان ، جێی شه‌رمه له كوردوستانیشدا به‌هۆی پاساوی ئاینی وكه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یره‌و كراوه ، له‌ساڵی 2008 له هه‌ریمی كوردوستان به یاسای ژماره 15 ی هه‌مواری یاسای باری كه‌سیه‌تی تا ئاستی قه‌ده‌غه‌كردن سنورداركرا و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وام ئه‌كریت بۆ جیبه‌جیكردنی ئه‌م یاسایه و ه‌چیدی فره‌ژنی بابه‌تیك نیه ته‌نها په‌یوه‌ندی به ئازادی تاكه كه‌سی هه‌بیت به‌ڵكو ئه‌نجامدانی به‌ده‌ر له چه‌ند حاڵه‌تیكی زۆر تایبه‌ت ئه‌چیته ریزی تاوانه‌وه‌و سزای یاسایی له‌سه‌ره.
له‌م ساته‌دا كه سه‌یری روداو ئه‌كه‌ین هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه یه‌كیك له بیژه‌ره دیاره‌كانی به‌ناوی "هیمن مه‌لازاده " سه‌ره‌رای هینانی ژنی دووه‌م بانگه‌شه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌كات و چه‌ند هاوه‌ڵ و هاورییه‌كیشی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی پشتگیری ئه‌كه‌ن تا ئاستی جوێندان به ریكخراوه‌كان و جه‌نابی قازی ! ئیمه كاتی ئه‌م بێژه‌ره‌ی روداو ئه‌بینین وه‌ك ئه‌وه‌یه كه‌سیك ببینین هیچ باوه‌ری به پره‌نسیپی یه‌كسانی مرۆیی نیه و حاله‌تیكی زۆر ناته‌ندروسته‌چونكه بێژه‌ر سه‌ره‌رای پێگه كه‌سیه‌كه‌ی پێگه‌یه‌كی گشتی هه‌یه به‌تایبه‌تی كاتێ روداو بانگه‌شه‌ی یه‌كه‌می بێ ركابه‌ری ئه‌كات ئه‌بیت لانی كه‌می پێوه‌ره مه‌ده‌نی و یاساییه‌كان له كارمه‌نده‌كانیدا به‌دی بكریت ئه‌گینا ئه‌م بانگه‌شانه هیچ به‌هایه‌كیان نیه، بۆ نمونه له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سربیا وه‌زیری به‌رگری له‌كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌علیقیكی سیكسی له رۆژنامه‌نوسیكی ژن دا هه‌ربۆیه لای ئیمه پرسیاره به‌ریوبه‌رایه‌تی روداو چۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا ئه‌كات چه‌پكه گولی پیرۆزبایی یان ده‌ركردن و دورخستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ریگریه‌ك بۆ هاوشیوه‌كانی چ له كه‌نالی روداو یان كۆمه‌ڵگه به‌گشتی.
ئیمه خوازیارین روداو رایه‌كی فه‌رمی هه‌بێت و به‌زوترین كات وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه‌مان بدریته‌وه و لانی كه‌م ئه‌م كارمه‌نده له شاشه‌كانی دور بخاته‌وه به‌پیچه‌وانه‌وه ئێمه هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی روداو رائه‌گه‌یه‌نین چونكه ناتوانین سه‌یری شاشه‌یه‌ك بكه‌ین كه‌سه دیاره‌كان ده‌ستیان هه‌یه له ئه‌تككردنی كه‌رامه‌تی ژنان و كچانی ئه‌م وڵاته .
گروپی ژیان 13-12-2015