یەكێتی: پاش رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ گۆڕان پێكەوە حیزبێكی گەورە دروست دەكەین

بەرپرسی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت یەکێتی و گۆڕان نزیکن لە ئەنجامدانی ڕێکەوتنێکی سیاسی و لایەنگرانی هەردوولا دەتوانن حیزبێکی گەورە دروست بکەن.

لەتیف شێخ عومەر، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی بە میدیاكانی حیزبەكەی ڕاگەیاند "لەئێستادا ھەر یەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران ئامادەییان تێدایە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن ولەبەلاغی کۆتایی دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە کەیەکێتی نیشتمانی ئامادەییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران بەرەو پێشەوە بدات تەنانەت تا ئاستی رێککەوتنی  سیاسی".

 وتی "بە یەکگرتنەوەی یەکێتی وگۆران ئەم دۆخەی ئێستا تێدەپەرێنرێت و دەتوانرێت کادران و ھەواداران و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران بتوانن بە یەکەوە حزبێکی گەورە پێکبھێنن".



PM:03:13:18/12/2015