یەكشەممە‌و دووشەممە موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت بەردەوامن لە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و ئاشكراشی دەكات، سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئەیلولی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایشی هەرێم دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە  ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە 10 و 11ی 1 / 2016 مووچەی مانگی ئەیلول-ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دابەش دەكات.

ماوەی سێ‌ هەفتەیە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دەستی پێكردووە و تا ئێستا تەها وەزارەتی پێشمەرگە و زێرەڤانی و هێزی ئامادە مووچەیان وەرگرتووە، سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەران پێیان ناوەتە ساڵی 2016، بەڵام مووچەی 4 مانگی كۆتایی ساڵی 2015یان لای حكومەتی هەرێم ماوە.



PM:12:01:09/01/2016