یەك لەسەر سێی نرخی مانگانەی ئینتەرنێت كەم دەكات

بەوتەی وەزیری گواستنەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڕیارە یەك لەسەر سێی نرخی ئێستای كرێی مانگانەی ئینتەرنێت كەم بكرێتەوە‌و بڕیارەكەش سبەینێ ئاراستەی كۆمپانیاكان دەكرێت.

مەولود باوەموراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم بە (وەكالەت)بە ماڵپەڕی حیزبەكەی راگەیاند : سبەی یەكشەممە نوسراوی كەمكردنەوەی كرێی مانگانەی ئینتەرنێت ئاراستەی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دەكەین كە مۆڵەتی فەرمییان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

ووتیشی : بڕیارە یەك لەسەر سێی نرخی ئێستای كرێی مانگانەی ئینتەرنێت كەم بكرێتەوە واتە ئەگەر كرێی مانگانەی هێڵێكی ئینتەرنێت سی هەزار دینار بێت دوای بڕیارەكەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دەبێتە بیست هەزار دینار.

ئەوەشی خستە روو ئەگەر هەر كۆمپانیایەك پابەندی بڕیارەكەی وەزارەتەكەی نەبێتو نرخ كەم نەكاتەوە ئەوا ڕێكاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.



PM:05:11:09/01/2016