باشترین تەمەن بۆ دۆزینەوەی هاوسەری ژیان

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ باشترین تەمەن بۆ دۆزینەوەی هاوسەری ژیان دیاری دەكات.

توێژینەوەكە لەسەر دوو هەزاری ژن و پیاوی بەریتانی، لەلایەن ماڵپەڕی (Match) ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە باشترین تەمەن بۆ ئەوەی مرۆڤ هاوسەری ژیانی تێدا بناسێت و بیدۆزێتەوە، تەمەنی 27 ساڵییە، كە ناوەنی تەمەنی بۆ هەردوو ڕەگەزەكە.

لە بەشێكی توێژینەوەكەدا باشترین تەمەن بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ  دیاری كراوە، كە بۆ ڕەگەزی نێر تەمەنی 28 ساڵی بووە و بۆ ڕەگەزی مێ 25 ساڵی.

سێیەكی ئەو كسانەی بەشداری توێژینەوەكەیان كردووە باسیان لەوە كردووە كە لە یەكەم دیدارەوە ماچی خۆشەویستەكەیان دەكەن، بەڵام بەشەكەی دیكە باسیان لەوە كردووە كە نزیكەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە دەوەستن پێش ئەوەی پەیوەندی سێكسی لەنێوانیاندا ڕووبدات.



PM:03:02:20/01/2016