وێنە و ڤیدیۆ...هونەرمەندێكی كورد لە ئیجەدا خنكا

هونەرمەندێكی لاو ئالان عەلی لەڕێی كۆچكردن بۆ ئەوروپا لە ئیجەدا دەخنكێت.

ئالان عەلی كە هونەرمەندێكی شاری سلێمانییە ماوەیەك لەمەوبەر بە مەبەستی گەشتنە ئەوروپا چۆتە وڵاتی توركیا و چەند ڕۆژێك پێش ئێستاش دوای ئەوەی لەگەڵ ژمارەیەك كۆچبەری دیكە بە بەلمێك دەیانەوێت بگەنە یۆنان، لە دەریای ئیجەدا بەلەمەكەیان نوقم دەبێت و ئەو هونەرمەندەش دەخنكێت و تائێستاش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

ئەو هونەرمەندە بەر لەوەی بەڕێبكەوێت بۆ یۆنان لە پۆستێكیدا دوای گەردن ئازادی لە هەمووان كردووە.

سەبارەت بە هۆكاری گەشتكردنەكەی ئالان نوسیوێتی "كوردستان زۆر خۆشە ئەگەر بهێڵن بژین، بەڵام ئەو حكومەتە ئەو غەدرەی لە گەنجی دەكەن، وات لێدەكەن بیر لەوە بكەیتەوە بە یەكجاری كوردستان جێبهێڵیت".

ئالان عەلی تەمەنی 21 ساڵە و یەكێك بووە لە بەشداربووانی پرۆگرامی كۆرەك ئەكادیمی و خاوەنی چەند بەرهەمێكی هونەرییە.






PM:02:49:02/02/2016