سه‌رله‌نوێ ئه‌مڕۆ پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ده‌ستیان کرده‌وه به بایکۆتکردنی ده‌وام.
ئه‌مڕۆ 2/10 جارێکی تر پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ ده‌ستیان کرده‌وه به بایکۆتکردنی ده‌وام، هه‌رچه‌نده دوێنێ سه‌رکایه‌تی حوکمه‌تی هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ‌و بریکاری وه‌زاره‌تدا به‌ڵینیان دابوو که پێداچوونه به خشته‌ی مووچه‌ی پۆلیسدا ده‌که‌ن، به‌ڵام پێناچیت ئه‌و به‌ڵێنه پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی پێ قایل کرابێت، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ جارێکی تر ده‌ستیان کرده‌وه به بایکۆتکردنی ده‌وام.
سپی په‌یوه‌ندیکرد به وته‌بێژی پۆلیسه‌وه، رائید کاروان محه‌مه‌د وتی" هه‌رچه‌نده کارمه‌ندان هاتوونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، به‌ڵام ئیشوکاری هاوڵاتیان به‌ڕێناکه‌ن".
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ئه‌م به‌شه گرنگه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌ستیان به‌بایکۆتکردن کردووه‌و چوونه‌ته شانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوهوه.