دەربازمحەمەد:نەبارزانی نەوت رادەستی بەغدا دەكات،نە عەبادیش نەوتی دەوێت


وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی رایدەگەیەنێت، نە بارزانی نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات، نە عبادیش نەوتی دەوێ، هەردولا بەم دۆخەی ئێستا ڕازین. نە نەوت، نە بودجە.

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەنوسینێكدا كە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، رایدەگەیەنێت، نە بارزانی نەوت رادەستی بەغدا دەكات نە عەبادیش نەوتی دەوێت.

دەرباز محەمەد، لە درێژەی نوسینەكەیدا دەڵێت، بارزانی و عەبادی  بەم دۆخەی ئێستا رازین، بە شێوەیەك نە عەبادی بوجە بنێرێت و نە بارزانی نەوت بنێرێت.

ئەم وتەیەی ناوبراو لە كاتێكدا كە عەبادی لە دیدارێكیدا رایگەیاند، ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغدا بكات ئەوا مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێم دەنێرێت  لەبەرامبەردا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم  لە وەڵامێكدا رایگەیاند، ئەگەر بەغدا موچەی تەواوی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات بەھێزی پێشمەرگەشەوە، ئێمەش بەئاسایی و ئاسانی دەتوانین لەگەڵی رێکبکەوین.


PM:11:29:19/02/2016