ژمارەی هێرشە کیمیاویەکانی سەر پێشمەرگەی ئاشکراکرا

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئاشکرای کرد کە تا ئێستا داعش هەشتجار هێرشی کیمیاوی کردۆتە سەر هێزی پێشمەرگە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ ٢/٢٥ی چەکدارانی رێکخراوی داعشەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تایایدا هاتووە" لەگەڵ فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشێکی "کیمیایی" دیکەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش".

ئەو پۆستەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە " دەیان پێشمەرگە و هاوڵاتیی ناوخۆی شەنگال لە ئێستادا چارەسەری پزیشکی بۆ تووشبوون بە رشانەوە، سەرئێشە و گرانی لە هەناسەداندا وەردەگرن".



PM:08:30:26/02/2016