راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت: "ئەگەر حاكم قادر ئەو پرسیارانەی هەن، هەقە پێشوەخت بەرەوڕووی هەڤاڵەكانی خۆی بكاتەوە".
دڵشاد شه‌هاب، راوێژكار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ده‌ڵیت، ''ئێمه نازانین به‌رێزیان وه‌كو شه‌خس ئاگادا رنییه، یان وه‌كو یه‌كێتیی، ئه‌گه‌ر وه‌كو شه‌خس ئاگادار نییه، ئه‌وه موشكیله‌ی خۆیه‌تی له‌ناو یه‌كێتیدا''، ده‌شڵێت، ''ئه‌گه‌ر ئێستا نرخی نه‌وت له‌و ئاسته‌دا بایه كه له‌و رۆژه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كرد، دڵنیام كه‌سانی وه‌كو ئه‌و كێبڕكێیان ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه باڵاده‌ست بووین له بریاری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا.''
پێشتر قادر حه‌مه‌جان، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاندووه : ته‌نها پێنج كه‌س به‌رپرسن له مه‌له‌ف‌و داهات‌و شیرینیی نه‌وت و یەكێتی ئاگای لە پارەی نەوت نیە.، گوایه یه‌كێتی ئاگاداری مه‌له‌فی نه‌وت و فرۆشتنی نه‌وت و شیرینی نه‌ت و داهاتی نه‌وت نییه.
(زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە)
لەمبەرامبەردا دڵشاد شه‌هاب، راوێژكار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وتی: ''به ڕاستی دووباره‌ی ئه‌م جۆره لێدوانه‌نه جێگای سه‌رسوڕمانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن كاك (قادر)ه‌وه كه خۆی ئاماژه به‌وه ده‌كات و له لێدوانه‌كانیدا هاتووه كه پێنج كه‌س له كابینه جیا جیاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌م مه‌له‌فه‌یان له ئه‌ستۆدا بووه، له‌و پێنج به‌رپرسه‌یش هه‌میشه براده‌رانی یه‌كێتی و ره‌فیقه‌كانی كاك (قادر) له مه‌كته‌بی سیاسی و له جێگری سكرتێر و پله جیا جیاكانی ناو یه‌كێتیدا ئه‌ندام بوون له‌و لیژنه‌یه‌ی كه تایبه‌ت بوون به نه‌وت و گاز، هه‌ڵبه‌ته ئێستایش به پله‌ی باڵا ئه‌ندامن تێیدا؛ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری دارایی و له كادیرانی پێشكه‌وتوو له لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره‌دان.''
(قادر حه‌مه‌جان)یش ده‌زانێ كه، سه‌رۆك و جێگری حكوومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان داوه
ئه‌وه‌ی كه به لای ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه جێگای سه‌رسوڕمانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌یه كه، ''زیاتر له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌دا كاتێك كه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا كۆ بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه پێش نزیكه‌ی مانگێك كه سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت تایبه‌ت به روونكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی كه‌وا بۆ براده‌رانی یه‌كێتی جێگای پرسیارن، له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی كه به یه‌كه‌وه كارمان كردووه، زیاتر له ماوه‌ی سێ- چوار سه‌عات له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیدا كه (قادر حه‌مه‌جان) خۆیشی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه ئاماده بووه، هه‌رچی پرسیارێكی كه هه‌یانبووبێ و پێشوه‌ختیش داوایشیان لێ كراوه چ پرسیارێك له‌لای ئه‌وان روون نییه بۆئه‌وه‌ی راستییه‌كانیان بۆ روون ببێته‌وه، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت چوونه‌ته لایان و هه‌موو پرسیاره‌كانیان وه‌ڵام داونه‌ته‌وه و داوای هه‌ر زانیارییه‌كیشیان كردبێ پێیان گه‌یشتووه.''
دڵشاد شەهاب دەپرسێت، ''ئەگەر مەبەست لە گوتەنەكانی (قادر حەمەجان) ئەوە بێ كە، وەكو شەخس خۆبێبەریكردن بێت لەوەی كە لە بەرپرسیاریەتێكی وا كە حزبێك لەو ئاستە بەرزەدا بەشداریی چەند ساڵەی حوكمڕانی بووبێ، پێموایە بواری ئەوە نەماوە خەڵك بەو گوتنانە بخەڵەتێنرێن و بەلارێدا ببرێن، چونكە ئەمجۆرە لێدوانانە دوورن لە راسییەوە، ئاخر راستییەكان لەلای خەڵكی كوردستانیش روونن و دەبێت بە جورئەتەوە بەرپرسیاریەتیی خۆمان بەرانبەر بە خەڵكی كوردستان بگرینە ئەستۆ، هەموویشمان بە یەكەوە بەشداریی بەرێوەبردنی وڵات بووین و سیاسەتی نەوتیش سیاسەتێكی شكستخواردوو نەبووە.''
جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر ئەمڕۆ نرخی نەوت لەو ئاستەدا بایە كە لەو رۆژەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە هەناردەكردنی نەوتی خۆی كرد، من دڵنیام كەسانی وەكو (قادر حەمەجان) كێبڕكێیان دەبوو لەسەر ئەوەی بڵێن ئێمە بەشدار بووین و باڵادەست بووین لە بریاری هەناردەكردنی نەوتدا'
دڵشاد شەهاب دەڵێت: ''(قادر حەمەجان) زۆر باشتر لە هەر كەسێكی تر لە هەڤاڵەكانی خۆی كە لەناو حكوومەتدا بەرپرسی باڵا بوون دەزانێ كە، پێوەست بەو ئەنجوومەنەی خۆی باسی دەكات، لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ مەكتەبی سیاسییاندا ئەنجام درا، پاش هەموو ئەو پرسیارانەی لە سەرۆكی حكوومەت و جێگری سەرۆكی حكوومەت كران و هەموو ئەو وەڵامانەیش كە ئەوان بە ڕوونی دایانەوە، لە راستیدا زیاتر باسكردنی ئەم پرسە ئەوە دەگەیەنێ كە، یان (قادر حەمەجان) خۆی كێشەیەكی لەناو خودی حزبەكەی خۆیدا هەیە و، ڕەنگبێ بواری ئەوەی نەبێ یاخود لەلایەن هەڤاڵەكانی خۆیەوە زانیاری دەست ناكەوێت، بەڵام خۆ ناكرێ سیستەمی حوكمڕانی لە وڵات‌دا بەم شێوەیە بێ كە، هەركارێك و بڕیارێك لە نەوت بێت یان هەر بوارێكی تر بێت، باڕوونتر بڵێین كاتێك حكوومەت هەر كارێك یاخود بڕیارێك دەربكات یەكە یەكەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی هەموو حزبە بەشداربووەكانی حكوومەتی لێ ئاگادار بكاتەوە".
ئەوەشی خستۆتەڕو، "ئەگەر كاك (قادر)یش ئەو پرسیارانەی هەن، هەقە پێشوەخت بەرەوڕووی هەڤاڵەكانی خۆی بكاتەوە، بۆیە زۆرتر ماندووكردنی خەڵكی كوردستان بەو جۆرە لێدوانەنەوە هیچ لە بار و ژیانی خەڵكی كوردستان ناگۆرێت و، دەبێت بەرپرسیاریەتیی ئێمە گەورەتر بێت، بەتایبەتیش هی پارتی و یەكێتی لەو قۆناغە".