لە8ی مارسدا بەوێنە گوڵێك لەیەخەی ژنە شەرڤانەكان ئەدەن


لەپرۆژەیەكی هونەری فۆتۆگرافیدا شانۆكار‌و رۆژنامەنوس عەتا حەمەساڵح لەگەڵا شانۆكار شایی رەزا‌و بەهاوكاری هونەرمەند هێمن خۆفیا 8 پۆستەر بڵاو دەكەنەوە وەك دیارییەك بۆ قوربانی‌و خەباتی ژنە شەرڤانەكانی وڵات.

دەربارەی بیرۆكەی ئەم پرۆژەیە عەتا حەمەساڵح وتی: پاش ئەوەی ژنە شەرڤانەكانی خۆرئاوای كوردستان توانیان ببنە سمبولی خەبات‌و قوربانی‌و لەرێگەی بەرگریكردنەوە لەشاری كۆبانێ‌ رووی هەموو مرۆڤایەتیان بەلای خۆیاندا راكێشا‌و مێژووی شۆڕشی كوردیان بەئاراستەیەكدا گۆڕی كە وتیان ئێمەی ژنان تەنیا گریان ناسنامەمان نیە‌و پێشڕوین لەقوربانی‌و بەرخوداندا. بۆیە پێمان باشبوو لە8ی مارسدا لەرێگەی پۆستەرەوە گوزارشتێك لەو نەبەردیانەی ئەوان بكەین لەگەڵا هاورێی هونەرمەندم شایی رەزا‌و بەهاوكاری كاك هێمن خۆفیا هیوادارین توانێبێتمان چەپكێك گوڵا بخەینە سەر خەرمانی خەباتی ئەوان. هەروەها هێمن خۆفیاوتی"هەرچەند بتوانین كار بۆ بەرزی و سۆز و خشەویستی ژن بكەین هێشتا كەمە چونكە دایكم ژنە".









PM:09:10:07/03/2016