"قاسمی سلێمانی چارەسەری کێشەی لایەنەکانی هەرێمی كوردستان دەکات"
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر كورد به‌لای سوننه‌دا بڕوات ئێران كاردانه‌وه‌ی باشی نابێت، ئه‌و ده‌ڵێت "بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی لایه‌نه‌كان قاسمی سلێمانی دێته كوردستان”.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 15/3/2016، نازم ده‌باغ له‌چاوپێكه‌وتنێكی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ریفۆراندۆم ببێته هۆی پارچه‌پارچه‌بونی عێراق‌و كوردستان، ئێران له‌گه‌ڵی نیه، ئه‌و وتی "له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێران نه‌چوه‌ته ورده‌كاری ئه‌وه‌ی كێ سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، یان ناوی كه‌سی نه‌هێناوه، ته‌نها وتویه‌تی رێز له‌سه‌ركرده‌كانی خۆتان‌و یاساكانتان بگرن”.
وتیشی "پارتی له‌ئێران دورنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه تا نزیكبێته‌وه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران خراپ نیه‌و باشه، وه‌كو خۆیشم به‌فه‌رمی شتێكم له‌پارتی نه‌بیستوه كه ئێران تۆمه‌تبار به‌شتێك بكات ئه‌وه‌شی هه‌یه كه‌سانێك یان میدیا هه‌ن له‌پارتی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن”.
PM:01:28:15/03/2016