ئەکتەر و شاعیر کاردینای سپی، خوشکی گۆرانیبێژ کریستاڵ مەرجەکانی خۆی بۆ هاوسەرگیری ئاشکرا کرد و وتی "شتێك هه‌یه به‌ناوی گونجان له‌گه‌ڵ خه‌ون و ئاواته‌كانت".
کاردینا کە لە چاوپێکەوتنێکی پێشتریدا وتبووی من یەکەم کچ بووم ماچم هێنایە ناو هونەری کوردییە، لە نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگەیاند "یه‌كه‌م كاری هونه‌ریم درامای ئاره‌زوو بوو، كه تیایدا رۆڵی سه‌ره‌كیم ده‌بینی به‌ناوی نازدار، ئه‌وكاره له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش بوو، دوای ئه‌وه‌ش له درامای خه‌نده به‌شداریم كرد كه‌له ده‌رهێنانی هه‌مان هونه‌رمه‌ند بوو".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر داوای لێ بكرێت ببێته پێشكه‌شكار رازی ده‌بێت؟ كاردینا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پڕۆگرامه‌كه له ئاستی حه‌ز و ئاواتی مندا بێت و ته‌واوكه‌ری كاره‌كانم بێت، بێگومان به‌دڵخۆشییه‌وه ده‌یكه‌م".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی له ئێستادا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری هه‌یه، ناوبراو ده‌ڵێت: "نه‌خێر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریم نییه، به‌ڵام هه‌میشه هیوای ئه‌وه‌م خواستووه منیش سوارچاكی خه‌ونه‌كانم بدۆزمه‌وه".
كاردینای سپی، كچه شاعیر و ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی، به‌شداری له دوو فیلمی سینه‌مایی جیاواز ده‌كات، كه یه‌كێكیان به ناوی "گریانی ئاسمان"ه و له‌لایه‌ن شه‌هرام قادر كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كرێ و ئه‌وی دیكه فیلمێكی سینه‌مایی میسڕییه، تێیدا كاردینا ڕۆڵی پاڵه‌وانییه‌تی ده‌بینێ.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی بۆ هاوسه‌رگیری چییه؟ كاردینا ده‌ڵێت "شتێك نییه به‌ناوی مه‌رج، به‌ڵكو شتێك هه‌یه به‌ناوی گونجان له‌گه‌ڵ خه‌ون و ئاواته‌كانت ".