ئەگەر لە ڕۆژێکدا دوو مۆز بخۆیت چی ڕوودەدات؟

خواردنی مۆز ئەگەرچی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەڵام ڕێژەی سودەکەی زۆر زیاترە بەتایبەت ئەو مۆزانەی کە کەمێک گەیون و توێکڵەکەی قاوەیی بووە و گەر ڕۆژانە دوو مۆز بخۆیت بۆ ماوەی مانگێک ئەگەرەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکەیتەوە لەسەر خۆت.
هەروەها مۆز ڕێژەکی زۆر دژە ژەهراوی بوونی تێدایە و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
سودەکانی:
-نەخۆشییەکانی ژنی دووگیان ناهێڵێت.
-بۆ ئارایشت و جوانکاری بەکاردەهێندرێت.
-سوڕی خوێن ڕێکدەخات.
-ئاسنی زۆر تێدایە.
-دژە سووتانی گەدەیە.
-پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.
-وزەی زیاد و هەڵگیراوت دەداتێ، بەتایبەت ئەگەر پێش ڕاهێنان دوو یان لانیکەم یەک مۆز بخۆن.
-دژە "قورحە"یت گەدەیە.
-دژە پەستانی دەروونییە.
-دژە قەبزییە.
-پلەی گەرمیت هاوسەنگ دەکات.
-کۆئەندامی هەرس پاک دەکاتەوە.
-دەتپاریزێت لە شێرپەنجەی کۆڵۆن.



PM:02:01:18/03/2016