پەیام رەتیدەکاتەوە عەلی باپیر بڕیاری دهرنهکهوتنی کچانی لە کەناڵەکەیان دابێت
بەرپرسێكی كەناڵی پەیام رەتیدەكاتەوە عەلی باپیر بڕیاری قەدەغەكردنی دەركەوتنی كچانی لە شاشەی كەناڵەكەیان دەركردبێت.
ماڵپەڕی باسنیوز لەزاری سەرچاوەیەك بڵاویكردەوە "بە فەرمانی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵ، کە ڕاستەوخۆ "عەلی باپیر”، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سەرپەرشتی دەکات، هیچ کچێک بۆی نییە وەک بێژەر لەسەر کەناڵی ئاسمانیی پەیام دەربکەوێت. گوتیشی: "لە ڕووی شەرعەوە دەرکەوتنی بێژەری کچ "غەریزە" دەجووڵێنێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت ڕاوێژکارەکانی عەلی باپیر، ئەم پێشنیارەیان کردبێت کە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی عەلی باپیر، سۆران عومەرە".
لەمبارەیەوە عەباس محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی تۆڕی میدیایی كۆمەڵی ئیسلامی بە سپی راگەیاند: ئەو هەواڵە بەتەواوی ناڕاستەو لەگەڵ كردنەوەی كەناڵەكەشدا دەیسەلمێنین كە خوشكان بەشداردەبن تێیداو هەمیشە خوشكانو ئافرەتان بەشێك بوون لەكاری حیزبیو میدیایی كۆمەڵ".
PM:12:00:19/03/2016