خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب هندی سەبری لە نوێترین كاریدا دەبێتە ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و لە ڕاهێنانەكانی ئەو گروپەدا دەردەكەوێت.
هند سەبری لە نوێتری كاریدا بەشداری فیلمی سینەمای (زهرە حلب) دەكات كە باس لە دایكێكی گەنجێك دەكات كە دەچێتە ڕێكخراوی داعش و ئەویش بۆ گەیشتن بە كوڕەكەی و دۆزینەوەی بە دوایدا دەڕوات و دەچێتە نێو ئەو ڕێكخراوەوە.
فیلمەكە لە ماوەی چوار مانگدا لە وڵاتانی تونس و لوبنان وێنەگیراوە و بڕیارە پێش ئەوەی لەسەر شاشەی سینەماكان نمایش بكرێت، بەشداری چەند فیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی بكات.
سەبری لە فیلمەكەدا بە جلی ڕەشی ڕێكخراوی داعشەوە دەردەكەوێت و لەگەڵ خانمەكانی ئەو ڕێكخراوەدا بەشداری ڕاهێنانە چەكدارییەكان دەكات.