جەسمی بۆ ئەم كارە لە هەولێرە

ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب حسێن جەسمی سەردانی هەولێر دەكات.

حسێن جەسمی لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگاتە پایتەختی هەرێمی كوردستان و بەشداری چەند كارو چالاكییەكی خێرخوازی دەكات كە مانگی سوری ئیماراتی لە كەمپی تایبەت بە ئاوارەكان ئەنجامی دەدات.

جەسمی لەسەردانەكەیدا تەنیا چەند كارێكی خێرخوازی ‌وئەنجام دەدات و سەردانی كەمپی ئاوارەكان دەكات، بەڵام هیچ كار و چالاكییەكی هونەری نابێت.

ئەو هونەرمەندە لەگەڵ گەشتنیدا بۆ شاری هەولێر ئاماژەی بەوە كرد كە لەگەڵ خۆیدا پەیامی ئاشتی بۆ كوردستان ئەو ئاوارانەش هێناوە كە لەهەرێمی كوردستان ژیان بەسەر دەبەن.



PM:02:08:02/04/2016