یەبەشە: دوێنێ ٥٢ داعشمان لە شنگال کوشت

لە بەیاننامەیەکی نوسراوی فەرمانداری یەبەشە و یەژەشە دا، زانیاری نوێیان ڕاگەیاند دەربارەی شەڕی دوێنێ شەوی گوندی ئوم دیبانی شەنگال و رایانگەیاند: لەشەڕەکەی شەوی ڕابردوودا توانیویانە گورزێکی کوشندە لە داعش بووەشێنین و ٥٢ چەکداری لەو شەڕەدا کوژراون.

فەرمانداری یەبەشە و یەژەشە ئاشکرایانکردووە: لەنێو کوژراوەکاندا تەرمی ٤٣ چەکداری داعش کەوتونەتە دەستیان و دەستیشیان بەسەر چەندین جبەخانەدا گرتووە کە جۆرەها چەکی چەکدارەکانی داعشی تێدا بووە.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، لەنێو ئەو ٤٣ چەکدارەی داعش تەرمەکانیان بەجێماون ١٥ کەسیان پشتێنەی بۆمبڕێژکراوی پێوە بووە.



PM:10:21:02/04/2016