پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند تەرمی گەنجێک بە کوژراوی لەسەر ڕێگای
تانجەرۆ قەرەداغ تەرمێک دۆزرایەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ ١١/٤ بڵاویکردوە "پاش ئاگادارکردەوەی
هێزەکانی پۆلیس بە بوونی تەرمێک لەسەر ڕێگای تانجەرۆ_قەرەداغ و چوونی هێزەکانی
پۆلیس هاوڵاتیەک بە ناوی ( س. ح. ش. ) تەمەن ٤٤ ساڵ بە فیشەک کوژراوەو هۆکارەکەی
نەزانراوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "تیمی بەڵگەکانی تاوان
کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕوداوەکەیان کردو، بنکەی پۆلیسی عەربەت لێکۆڵینەوەی لە
ڕوداوەکە دەست پێ کردوەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە"..