پەرلەمانتارێک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حکومەتی هەرێم ئەو پارانەشی خواردووە کە کۆمپانیاکانی نەوت لەناوچەکانی گەرمیان تەرخانیان کردووە بۆ کاری خزمەتگوزاری.
عەلی حەمە ساڵح لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی " پاره‌ی که‌س و کاری ئه‌نفالیشتان خوارد" دەڵێت" کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ پاره‌یه‌کی زۆریان ته‌رخانکردووه بۆ پرۆژه له سنوری چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" ته‌نیا پرۆژه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ ١١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانکراوه، بەڵام پاره‌که خوراوه. ئه‌م پارەیە پێش ٢٠١٢ ته‌رخانکرا، که کێشه‌ی موچه نه‌بووه، به‌ڵام حکومه‌ت ده‌ڵێت داومانه به موچه".
ئەو پارە خەرجکردنەی کەسوکاری ئەنفالەکان لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم بە پێی خشتەی مووچەی پاشەکەوتکراو شەش مانگە تەنها مووچەیەکی خەرجکردووەو هێشتا مووچەی دووەمی زۆرێک لەفەرمانگاکان نەدراوە.