هەولێر.. خوێندكاران‌و مامۆستایان خۆپیشاندانیان كرد
فۆتۆ: NNA
ئەمرۆ خوێندكاران‌و مامۆستایانی كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەدین دژی داخستنی بەشەكەكیان لەهەولێر خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
هۆكاری خۆپیشاندانەكە بەهۆی داخستنی بەشی كاری كۆمەڵایەتی لەكۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەدین بووە كە بەهۆی قەیرانی دارایی ئەو بەشە داخراوە.
خوێندكارانی خۆپیشاندەر دەڵێن پێیانوتراوە یان ده‌خرێنه سه‌ر به‌شی كۆمه‌ڵناسی یاخود ته‌نها ئه‌و قۆناغانه‌ی ئێستا ته‌واو ده‌كه‌ن‌و له‌ساڵی داهاتوو هیچ خوێندكارێكی تر وه‌رناگیرێت، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پرۆگرامی خوێندنی ئێستایان.
به‌شی كاری كۆمه‌لایه‌تی له‌كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به به‌شێكی هاوچه‌رخ داده‌نرێت‌و پرۆگرامی خوێندن تێیدا به‌زمانی ئینگلیزیه.
PM:01:13:17/04/2016