وێنە...هانا جاف لەگەڵ هاوسەرەكەی لە كەنار دەریا دەركەوت

هانا جاف كە كچە كوردێكی نیشتەجێی وڵاتی مەكسیكە و جێگری وەزیری كۆچبەرانی ئەو وڵاتەیە هاوسەرگیری دەكات.

هانا جاف لەڕێی ئەكاونتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی هاوسەرەكەی بڵاوكردۆتەوە كە ناوی جۆرگا ئانسیرایە و پاش ماوەیەك یەكتر ناسین ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە.

ئەو وێنەیەكی هانا بڵاویكردۆتەوە تێیدا لەگەڵ جۆرگا لە كەنار دەریا دەردەكەون ئەو كچە كوردە لەگەڵ وێنەكەدا نوسیوێتی "هەموو شتێك لەژیانمدا ڕوودەدات بەرەو  تۆ ڕامدەكێشێت، تۆ بۆ هەمیشە بۆ من دەبیت".

هانا جاف ساڵی 1986 لەباوكێكی كەلاری و دایكێكی مەكیسیكی لەدایك بووە و بەهۆی كاركردن لە یەكێك لە گەورەترین پارتە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە تا پۆستی جێگری وەزیری كۆچبەران ڕۆشتووە و چەند ساڵێك پێش ئێستاش سەردانی كوردستانی كرد.





PM:01:57:19/04/2016