فۆتۆگرافەر و شاعیر بەشدار سامی چەند وێنەیەکی "ڕووت" و ئیرۆتیکی کچان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە.
بەشدار سامی کە بەو کارەی بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی، پێشتریش چەند وێنەیەکی دیکەی ئیرۆتیکی بڵاوکردەوە و پێشانگایەکیشی بۆ ئەو کارانەی کردەوە.
ئەو فۆتۆگرافەرە کە هاوکات شاعیرە خاوەنی دوو دیوانی شیعرییە و هەڵگری خەڵاتی یەکەمی باشترین شیعری ڤیستیڤاڵی گەلاوێژە.
ئەم کارەی بەشدار سامی لە جیهاندا باوەوە و ستایلی پۆرنۆ نییە بەڵکو لەسەر شێوازی ئیرۆتیکە و بە یەکێک لە شێوازە ڕاقییەکان لە دنیادا دێتە هەژمار.