هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێراقی کازم ساهیر ده‌یه‌وێت له به‌رنامه‌ی The Voice Kids بکشێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی گریان ئه‌و مناڵانه ناگرێت که ده‌کرێنه ده‌ره‌وه.
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێراق ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که ده‌یکرد به پاشکه‌شه له‌و به‌رنامه‌یه، خستیه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌و پاشکه‌شه‌ی له به‌رنامه‌که کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یده‌توانی به‌رگه‌ی گریان و خه‌فه‌تی ئه‌و مناڵانه بگرێت که له‌پێشبڕکێکه ده‌رده‌کرێن.
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی که‌ناڵی MBC به میدیاکانیان راگه‌یاندوووه" ئێستا که‌ناڵه‌که له‌گه‌ڵ راغب عه‌لامه له گفتوگۆدان تابچێته شوێنی کازم ساهیر و له‌گه‌ڵ نانسی عه‌جره‌م و تامر حوسنی کاری هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ری مناڵه‌کان هه‌ستن".
وه‌رزی یه‌که‌م به‌رنامه‌ی The Voice Kids مناڵیکی لوبنانی به‌ناوی ( لین حایک ) له تیمی کازم ساهیر توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.