ڕیاڵ مەدرید لەسەر عێراق هاتە دەنگ



دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی تیرۆرستیدا ١٦ هاندەری ڕیاڵ مەدرید لە کافتریایەک لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە شاری بەلەدی سەر بەتکریت کرانە ئامانج  وکوژران.

ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێگەی ڕەسمی خۆیەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو دڵتەنگی خۆی بۆ کوژرانی ئەو هاندەرانە دەربڕی و بڕیاری دا لە یاری سبەینێ لە خولی ئیسپانی بەرامبەر بە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا قۆڵبەستی ڕەش لە دەستیان بکەن وەک هاوخەمیەک بۆ کەسوکاری ئەو کوژراوانە.


spee


PM:11:23:13/05/2016