گۆران و یەکێتی بڕیار دەدەن

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە جیا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەی رێککەوتنی نێوانیان. 

کاتژمێر ١٠ ی پێشنوەرۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، دەستی بە کۆبوونەوە کرد لەسەر دوو پرس، پرسی رێککەوتنی نێوان یەکیتی و گۆڕان و، پرسی بارودۆخی عێراق.

لە لایەکی ترەوە وا بڕیارە کاتژمێر ١١ ی پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری دووەمی سکرتێری گشتی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر پرسی رێککەوتنی نێوان خۆیان و گۆڕان گفتگۆ دەکەن.

ئەوەی سەرنجدەدرێت ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی جڤاتی گۆڕان و سەرکردایەتی یەکێتی تا ساتی کۆبوونەوەکە پرۆژەکەیان بەدەستنەگەیشتبوو.

وا بڕیاریشە دوای بڕیاریدانی هەردوو سەرکردایەتی یەکێتی و جڤاتی گۆڕان لە مەراسیمێکدا رێککەوتنەکە ئیمزابکرێت. 


AM:10:42:14/05/2016