سپی زانیاری ورد له‌سه‌ر کات و شوێنی ماره‌بڕینی و بڕی ئه‌و ئاڵتونه‌ی ماره‌بڕینه‌که‌ی عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی وچاوان سۆرانی له‌سه‌ر کراوه، بڵاوده‌کاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی رۆژی 5/11 له‌ڕێگای پارێزه‌رێکه‌وه که عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی و چاوان سۆران وه‌کاله‌تیان بۆ کردۆته‌وه، ئه‌و دوو که‌سه ته‌سدیقی هاوسه‌رگیری " زه‌واج" یان له دادگای خانه‌قین کردووه.
به‌پێی ئه‌و نوسراوه فه‌رمیانه‌ی پارێزه‌ره‌که‌یان ئاراسته‌ی دادگای کردووه، عه‌بدوله‌تیف ئه‌حمه‌د له دایکبووی ساڵی 1969 یه‌و، چاوان سۆران له دایکبووی ساڵی 1994ه‌و هاوسه‌رگیری شه‌رعیان له رۆژی 5/4 دا کردووه.
وه‌ک سپی له‌هه‌واڵه‌کانی پێشوویدا بڵاویکرده‌وه له هاوسەرگیری عەبدولەتیف سەلەفی و چاوان سۆران، خودی عەبدولەتیف سه‌له‌فی دەوری مەلاکەی لە رێگای تەلەفونەوە بینییووە، دوو شایەتەکەش هە لە رێگای تەلەفونەوە شاهیدی خۆین ئەنجام داوە.
سپی زانیوویه‌تی به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگریان، ماره‌یی عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی و چاوان سۆران له‌سه‌ر 5 مسقاڵ زێڕ پێشه‌کی و 5 مسقاڵ زێڕ پاشه‌کی بووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که دادگای خانه‌قین چۆن ئه‌و ماره‌ییه‌ی ئه‌نجامداوه که عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی دوو ژنی تری هه‌یه، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌و دادگایه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که هیچ که‌س و لایه‌نێک سکاڵاکار نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ی هاسه‌رگیرییه.
ماوه‌ی دوو مانگه مشتومڕێکی زۆر له میدیا‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌کرێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و، دواتر هاوسه‌رگیری که‌سایه‌تی دیاری ئاینی سه‌له‌فیه‌کان عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی و ژنێک که هاوسه‌ری هه‌بووه‌و ئه‌م بۆته مایه‌ی جیابوونه‌وه‌و دواتر خواستنی.