تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد
بەیانی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد و وابڕیارە ڕۆژی ٨ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەست پێبكات.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی پەروەردە 263 هەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵن، هاوکات 106 هەزار و 29 مامۆستا چاودێریی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن. 2146 هۆڵیش بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەکراوە.
هاوکات بڕیاریشە رۆژی 8یی ئەو مانگە تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەستپێبکات، لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 ، 146 هەزار و 426 قوتابی بەشدارن.
AM:10:26:02/06/2016