ڤیدیۆ...ئەفسەرێكی سوپا دەبێتە شاجوان

لە مەراسیمێكی تایبەتدا كچێكی ڕەش پێست بە شاجوانی ئەمریكا هەڵدەبژێردرێت و كێبڕكێی شاجوانی جیهانیش دەكات.

دیشۆنا باربەر كە كچێكی ڕەش پێستی تەمەن 26 ساڵی ئەمریكییەوە و شاجوانی كۆڵۆمبیایە، لەنێو 51 شاجوانی ویلایەتەكانی ئەمریكا، بە شاجوانی ئەو ولاتە هەڵدەبژێردرێت و وەك نوێنەری ویلایەتە یەكگرتووەكانیش بەمساڵدا بەشداری مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان دەكات.

دێشونا ئەفسەری یەدەكە لە سوپای ئەمریكا و لە تەمەنی 17 ساڵییەوە لە بۆتە سەرباز، ئەمەش هاوشێو باوك و چەند ئەندامێكی دیكەی خێزانەكەی لەگەڵ سوپای ئەمریكا لە عێراق كاریان كردووە، ئەمە جگە لەوەی ئەو شاجوانە وەك شارەزای تەكنیكی لە وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا كاردەكات.

ئەو شاجوانە ئاماژەی بەوە كردووە كە دەیەوێت لەڕێی نازناوەكەیەوە خزمەت بە تەندروستی سەربازانی خانەنشین ئەو سەربازانە بكات كە لە جەنگەكان دەگەڕێنەوە و ڕوبەڕووی چەندین كێشەی دەرونی و جەوستەی بونەتەوە.



PM:02:06:07/06/2016