ئێوارەی ئەمرۆ بازاڕی هیوا لەسلێمانی ده‌كرێته‌وه
بڕیاره ئه‌مڕۆ کاتژمێر 6 ی ئێواره بازاڕی هیوا له‌ناو كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی سلێمانی بكرێته‌وه كە داهاتەكەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەبێت.
لەو بازاڕەدا به‌شێكی زۆر له‌كۆمپانیا ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان كاڵاكانیان دەخەنە روو و داهاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌كه‌ن.
بازاڕه‌كه رۆژانه له‌سه‌عات 6 ی ئێواره تا 2 ی شه‌و كراوه ده‌بێت و بڕیاریشه ئه‌م بازاڕه كاتییه تا 2-7-2016 به‌رده‌وامبێت.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، هه‌ینی رابردوو له 40 مزگه‌وتی ناو پارێزگای سلێمانی خێر و زه‌كات و سه‌رفتره بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كۆكرایه‌وه‌و بڕیاریشه هه‌ینی داهاتوو به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ینی رابردوو له 40 مه‌زگه‌وتی دیكه‌ی سلێمانی كه نوێژی هه‌ینی تێدا ده‌كرێت خێر و زه‌كات و سه‌رفتره بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كۆبكرێته‌وه.
PM:04:23:26/06/2016