دوا ئاماری قوربانییهکانی تهقینهوهکهی شهوی رابردووی فرۆکهخانهی ئهتاتورک له ئیستانبووڵ 36 کوژراو 147 برینداری لێکهوتهوه.
ئاژانسی ئاندۆڵ لهزاری یڵدرمی سهرۆک وهزیرانهوه رایگهیاند" سەعات ٢١:٢٢ دەقەی ئەمشەو تەقینەوەکە لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ روویداوەو بەپێی زانیاریەکان ٣٦ کەس گیانیان لەدەست داوە ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە .هاوکات ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیەو لە نەخۆشخانە جیاوازەکانی ناوچەکە تیماریان بۆ دەکرێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەوە گوتی : "بەپێی زانیاریەکانی هێزە ئەمنیەکانمان هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەدان کە کردەوە تیرۆریستیەکە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە ئەنجام دراوە.هێرشبەرەکان لەرێی تەکسیەوە هاتوونەتە فرۆکەخانە، سەرەڕای ئەو ئاماژانەش ، کارەکانی لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێت".
ئهو لێدوانهی یڵدرم له کاتێکدایه که سهرۆکی وهزیرانی ئهو وڵاته بەیاوەری هەریەک لە گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا نومان کورتوڵموش و وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی فاتمە بەتولسایان کایا، وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئاڵا، وەزیری گەیاندن و دەریاوانی ئەحمەد ئارسلان،پارێزگاری ئیستانبوڵ وەسیپ شێهین و وەفدێکی هاوڕیی سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد لە فرۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبوڵ .