یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرا

کۆمەڵەی گەردووناسی جەزائیری ڕۆژی چوارشەممەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرد و مەرجەعی شیعەکانی لوبنان سەید محەمەد حسێن ڕۆژی سێشەممەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرد.

کۆمەڵەی گەردووناسی جەژائیری ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، هاوکات مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند کە ڕۆژی جەژن لە نێوان سێشەممە و چوارشەممەدایە و ئەوان چاوەڕوانی بڕیاری لیژنەی بینینی مانگ دەکەن.


هاوکات دادگای‌ باڵای وڵاتی سعودیه‌ داوای‌ كرد له‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژی ٢٩ی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان، سەیری‌ مانگ بكرێت بۆ بینینی‌ ‌ مانگی‌ شه‌والی‌ داهاتوو تا ڕۆژی‌ جه‌ژنی ڕەمەزان دیاری بكرێت

.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هەموو ساڵێک لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان دادەنیشن و دوای بینینی مانگ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدەن، کە جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستاندا سێ ڕۆژە.



PM:06:45:02/07/2016