ڤیدیۆ.. بە فەرمانی سەدام دەستدرێژی دەکرایە سەر هاوسەری فەرماندە سەربازیە باڵاکانی عێراق

لەسەردەمی حوکمی سەدام حسێن، بەفەرمانی خۆی دەستدرێژی دەکرایە سەر فەرماندەی سەربازییەکانی سووپای عێراق.

کەناڵی ئەلجەزیرە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ حامد ئەلجەبوری وەزیری کاروباری سەرۆکایەتی کۆمار و کاروباری دەرەوەو رۆشنبیری و راگەیاندن لە هەردوو سەردەمی حوکمی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حسێندا، زانیاری زۆر گرنگ و سەرنجڕاکێش لەسەر هەڵسوکەوتی دڕندانەی سەدام لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان، ئاشکرا دەکات. 

لەو چاوپێکەوتنەدا ئەلجەبوری دەڵێت" جارێکیان لە سەردەمی شەڕی عێراق – ئێراندا، سەدام گومانی لە فەرماندەیەکی سووپاکەی لە بەسرە کردووە، شەش حەوت کەسی دارو دەستە نزیکەکەی ناردۆتە ماڵی فەرماندەکەو دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر ژنەکەی و وێنەیان گرتووە".

دواتر چوون فەرماندەکەیان لە بەسرەوە بانگکردۆتەوە بۆ بەغداو فلیمی دەستدرێژیە سێکسیەکەی سەر ژنەکەیان پێشانداوە، فەرماندە سەربازیەکە کە بەپلەی لیوا بووە، لەجێگەی خۆیدا دەکەوێتە سەرچۆک و تێکدەشكێت، سەدام پێیدەڵێت "ئەگەر جاسوسیمان بۆ نەکەیت بەسەر فەرماندە سەربازیەکانی ترەوە، بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەو فلیمە بڵاودەکەینەوەو رسوات دەکەین"، فەرماندە سەربازیەکەش ملکەچی داواکەی سەدام دەبێت و دواتر پلەکەی بەرزدەکەنەوە.

حامید ئەلجبوری دەڵێت" هەمووان لە ئابڕوبردنمان  دەترساین، من تا ساڵی ١٩٨٤ کە رام کردە دەرەوەی وڵات، شەویش بەچەکەوە دەنوستم نەک رووبەرووی هەمان دەستدرێژی ببمەوە".  




AM:03:03:04/07/2016