وێنە...بزانە ریهانا چ پەیوەندییەكی بە هێرشەكەی فەرەنساوە هەیە

هێرشە تیرۆرستییەكەی شاری نیس لە باشور فەرەنسا فیستیڤاڵ و ئاهەنگی هونەری هەڵدەوەشێنێتەوە.

 ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریهانا ئاهەنگێكی خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە كە بڕیاربووە لە یەكێك لە یاریگاكانی شاری نیس ئەنجامی بدات.

وتەبێژی كارەكانی ئەو ئەستێرە پۆپە ئاماژە بەوە كردووە كە لەكاتی هێرشەكەدا ڕیهانا بەڕێوە بووە بۆ ئەو شارە، بەڵام لە هێرشەكە بە دوور بووە و سەلامەتە، وەك هاوخەمییەكیش بڕیاریداوە ئاهەنكەی هەڵبوەشێنێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە و هەر بەهۆی هێرشە تیرۆستییەكەوە فیستیڤاڵی میوزیكی جاز كە بڕیاربوو لە ڕۆژانی 16 بۆ 20ی ئەم مانگە بە بەشداری چەند ئەستێرەیەكی ناسراو بەڕێوە بچێت هەڵوەشێنرێتەوە.



PM:02:29:17/07/2016