فرۆكەیەكی هاوپەیمانان بەناچاری لە فرۆكەخانەی هەولێر نیشتەوە

بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان فرۆكەیەكی هاوپەیمانان بەهۆی كێشەی تەكنیكی بە ناچاری لە فرۆكەخانەی هەولێر نیشتەوە.

دەقی راگەیەنراوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی 31-7-2016 فڕۆکەیەکی شەڕکەری هاوپەیمانان لە ئاسمانی کوردستان تووشی کێشەی تەکنیکی لە بزوێنەرەکەی بوو و بۆیە داوای نیشتنەوەی لە فرۆکەخانەی هەولێر کرد.
بۆ ئەوەی لە کاتی نیشتنەوەی نائاساییی، فرۆکەکە هیچ مەترسییەک دروست نەکات داوا کرا کە بۆمب و تەقەمەنییەکانی بەتاڵ بکات، ئەوە بوو بە هەماهەنگی لە گەل ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش شوێنێک لە دووری 10 کیلۆمەتر له‌ باکوری رۆژئاوای شەقلاوەی بۆ دیار کرا و کاتژمێر ١٤:٣٥ی دوا نیوەرۆ بۆمبەکانی لە شوێنی دیاریکراو بەتاڵ کردەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە و دواتریش فرۆکەکە بەبێ کێشە لە فرۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
31-7-2016



PM:03:36:31/07/2016