ئاماری حاڵەتەكانی كوشتن‌و خۆكوژی لەهەرێم بڵاودەبێتەوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان لە راپۆرتێكدا ئاماری حاڵەكاتەكانی كوشتن‌و خۆكوژیی لەمانگی رابردوو بڵاودەكاتەوە.

بە پێی ئامارەکە كۆی گشتی كوشتن بەچەك لە شارەكانی هەرێمدا 16 حاڵەت بوە، هەوڵی خۆكوشتنیش پێنج حاڵەت بوە. هەروەها كۆی خۆخنكاندن دوو حاڵەت بوە و سوتانیش یەك حاڵەت تۆماركراوە.

 دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئامانجی تۆماركردنی ئەو ئامارەی رونكردۆتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لەو رێیەوە هۆكارەكانی تاوان و روداوەكان دەستنیشان دەكەن، كە لە دەرەنجامی رێژەو جۆر و هۆكاری تاوان و روداوەكان بەدیار دەكەوێت.

هەروەك دەستەكە دوپاتیكردۆتەوە، وەك ئەركی خۆی لەچاودێری، ئامارەكان و هۆكارەكان و جۆرەكانی تاوان پۆلێن دەكات ‌و رێژەی بەكارهێنانی چەكیش لە روداوەكان دەستنیشان دەكات.



AM:10:14:06/08/2016